ئەمەریکا ڤیزا و مۆڵەتی چوونە ناو وڵاتەکە بە ئەندامانی زیادەی تیمی تۆپی پێی ئێران ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ڕۆژی هەینی ڤیزای دا بە هەموو یاریزانان، ڕاهێنەران و "ئەوانەی پێویست"ن لەو تیمە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی لە ئەمەریکا.
ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەتی ئێران ڕۆژی شەممە بە گوێرەی سەرچاوە ئەمەریکاییەکان ڕایانگەیاند کە واشنتن لە پێدانی ڤیزای بۆ هێزەکانی ئاسایش و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کە ویستوویانە لەگەڵ ئەو تیمە بێنە ناو ئەمەریکا ڕەتکردووەتەوە.
هەروەها داواکاری ڤیزای مەهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆن، مەهدی موحەممەد نەبی بەڕێوەبەری تیم، و هیدایەت موبینی سکرتێری گشتی فیدراسیۆن ڕەتکراونەوە .
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمەریکا هەروەها ڕێگەی نەداوە بە "کادری کارگێڕی، میدیایی و پشتگیری"ی تیمی تۆپی پێی ڕژێمی ئێران و کەسانێک وەک مەهدی خەڕاتی بەڕێوەبەری جێبەجێکار، موحسێن موعتەمێدنیا بەڕێوەبەری میدیایی، سیامەک قلیچخانی ئەندامی بەشی میدیا، شیکارکاران، ڕاهێنەرانی لەشجوانی و کادری پزیشکی بۆ چوونە ناو خاکی ئەمەریکا.

