بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرەو شانشینی هاشمیی ئوردنی بەرێكەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانی، گەشتی بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن كرد، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ بانگهێشتنامەیەكی ڕەسمی مازن قازی سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن.
ئاماژە بەوەشكراوە : كارنامەی سەردانەكە كۆبوونەوە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شانشینی هاشمیی ئوردن و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەخۆدەگرێت.


