بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، عەدنان فەیحان، دووپاتی كردەوە كە عێراق پابەندە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگ لە كراوەیی و پتەوكردنی هاوبەشی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر لە جیهاندا.
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواستیەوە و ئاماژەی بەوەكردووە : عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە میوانخانەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری نەمسا لە عێراق ئەندریا ناسی كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی ناوخۆیی كرد، هەروەها بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە دیارترین ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێشهاتەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر ناوچەكە.
فەیحان جەختی : لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری هاوبەش بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بكات، بەتایبەتی لە كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان، هەروەها گرنگی دەستپێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی نێوان بەغدا و ڤیەنا، چونكە ئەمە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی پاڵپشت دەكات بۆ بەرزكردنەوەی بازرگانی و بوژاندنەوەی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق پابەندە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی كراوەیی هاوسەنگ و بەهێزكردنی هاوبەشی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر لە سەرانسەری جیهان، لەسەر بنەمای دیدگای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش، بەشداریكردن لە هەوڵەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی وڵات.
لای خۆیەوە ئەندریا ناسی باڵیۆزی نەمسا لە عێراق : پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ بەغدا و پەرەپێدانی هاوكاری لە كەرتە جیاجیاكان، بەشداریكردن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی عێراق و نەمسا و خزمەتكردنی داهاتووی هەردوو نەتەوەی دۆست دەربڕی.



