بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی،فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەوڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە کە ئامانجیان پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : "بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە، کە هاوکاتە لەگەڵ پێنجی حوزەیرانی هەموو ساڵێک، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران فەرهاد ئەمین ئەترووشی جەختی کردەوە کە پاراستنی ژینگە پێویستییەکی ستراتیژییە و پەیوەندییەکی پتەوی بە داهاتووی گەشەپێدانی بەردەوام و باشترکردنی کوالێتی ژیان و پاراستنی سامانە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە: ئەترووشی جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی ئەو هەوڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتییانەی کە ئامانجیان پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگاکانی باشکردنی کەشوهەوایە، ئەوەش لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەت و دەستپێشخەریی کاریگەر کە بەشدار بن لە کەمکردنەوەی دەرهاویشتە کاربۆنییەکان، هەروەها گرنگیی بەرزکردنەوەی توانای بەکارهێنانی سەرچاوەکان و خێراکردنی گواستنەوە بەرەو وزەی خاوێن و ئابووری سەوز.
لە کۆتاییدا ئەترووشی ئاماژەی بەوە کردوە پاراستنی ژینگە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوە حکوومییەکان و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، بە جۆرێک کە گەشەپێدانی بەردەوام بۆ وڵات مسۆگەر بکات.


