یاریگا – خولیان ئالڤارێز و بارسێلۆنا دڵیان بۆ یەکتری لێدەدات و ئاتلیتیکۆ مەدریدیش قسەیەکی جیاوازتری هەیە. بارسێلۆنا دەیەوێت ئالڤارێز بکاتە گرێبەستە گەورەکەی دیکەی ئەم مێرکاتۆی هاوینە لەدوای ئەوەی توانی ئانتۆنیۆ گۆردن لە نیوکاسڵ بگوازێتەوە. ئەوەی هەر بەرەوپێشچوونێکی وەستاندووە بڕیاری ئاتلێتیکۆیە کە دەرگاکانی بە رووی بارسادا داخستووە. بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە …
دۆخەکە ئاڵۆز بووە؛ ئالڤارێز لە یانەکەی تووڕەیە
