سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی نیشاندا بە ئەنجامدانی دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێستای ئێران و ڕایگەیاند "ئەگەر ئەوە ڕووبدات، بەڕێزەوە لەگەڵی دادەنیشم."
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاند، "نامەوێت کۆببمەوە، بەڵام ئەگەر کۆبوومەوە لەگەڵیدا، شەرەفمەند دەبم بە کۆبوونەوە لەگەڵی."
ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی گوت، "ئارەزووی ئەوە دەکەم بگەین بە ڕێککەوتن. ئەگەر ڕێککەوتنێک ئەنجام بدەین، ئەگەری هەیە کۆببینەوە."
سەرۆک ترامپ ئاماژەی دا بەوەی "هەندێک کەس" پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی وەهایان کردووە و ڕایگەیاند، "ئەگەر ڕووبدات، بەڕێزەوە لەگەڵی دادەنیشم."
سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوەکی.
ئاماژەی دا بەوەی ئەو ناوچانەی گومان دەکرێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی لێبێت، "زۆر بە وردی" لەلایەن هێزی واڵایی ئەمەریکاوە چاودێری دەکرێت.
گوتیشی، "یان لەسەر کاخەز یان بەشەڕ سەرکەوتن بەدەست دەهێنین."



