بەغدا - INA- وسام مەلا

ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جووڵەیەکی سیاسی ئاشکرا کرد کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەرپەرشتی دەکەن بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران؛ بە مەبەستی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکان لەناو پێکهاتەی وزاری حکومەتەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران.

هیلالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: جووڵەیەکی سیاسی و جەختکردنەوە و سووربوون لە لایەن هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەیە بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران.

زیاتری وتی: کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، جەختکردنەوەی ئامادەبووانی تێدابوو لەسەر تەواوکردنی دەنگدان لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکان لە ماوەی داهاتوودا.

ئاماژەی بە جووڵە و بانگەوازە سیاسییەکان کرد بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا؛ بە ئامانجی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر حکومەتەکەی زەیدی.