نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکەوتنی پلانی ئەمنی تایبەت بە جەژنی غەدیری لە نەجەفی ئەشرەف ڕاگەیاند.
لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە نەجەفی ئەشرەف بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان سەرکەوتنی پلانی ئەمنی تایبەت بە جەژنی غەدیری ڕاگەیاند."
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵێکی نائاسایی لەلایەن هەموو دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە و حەشدی شەعبی و دەزگا پاڵپشتەکانەوە دراوە.
لیوا میقداد میری تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "پلانەکە چوار بازنەی ئەمنی لەخۆگرتبوو ڕوونیشیکردەوە کە پلانەکە هیچ داخستنێکی ڕێگاوبانەکانی بەخۆوە نەبینیوە، تەنها لە ناوەندی کۆنی شارەکە نەبێت.

