بەدواداچوون – INA
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئایینی شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز دەربڕی.
پزیشکیان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: کۆچی دوایی فەقێی شکۆمەند و مەرجەعی گەورەی شیعە، ئایەتوڵڵا عوزما محەمەد ئیسحاق فەیاز، زیانێکی گەورەیە بۆ جیهانی ئیسلامی و حەوزە زانستییەکان"، هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ مەرجەعەکانی تەقلید و زانایان و قوتابیانی زانستە ئایینییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا دەربڕی.
سەرۆک کۆماری ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
