بەغدا - INA

پێش کەمێک ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی دۆسیەی (سەرایا سەلام) بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕای پیرۆز دەستی پێکرد.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی دۆسیەی (سەرایا سەلام) بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕای پیرۆز، لە شاری سامەڕای پیرۆز لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستی پێکرد.