بەغداد – INA

پارێزگاری بەسرە ئەسعەد عیدانی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: دیدگای داهاتووی ئەم حکومەتە ئابوورییە و کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات.

پارێزگار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری گواستنەوە وەهب حەسەنی، لە کاتی سەردانی مەیدانیی وەزیر بۆ تونێلی ژێر ئاو، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "حکومەتی ئێستا بە دیدگایەکی ئابووری گشتگیرەوە دەڕوانێت."

وتیشی: "حکومەت کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، نەک تەنها پشت بەستن بە ئابووریی کرێخۆر."