بەغداد – INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی (3067) قوتابی و خوێندکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خێراکردنی قۆناغ بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) لە بەغداد و پارێزگاکان ڕاگەیاند، بەمەبەستی چوونە قۆناغە باڵاکانی خوێندن.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە " (3067) قوتابی و خوێندکار، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خێراکردنی قۆناغ لە بەغداد و پارێزگاکان دەستیان پێکرد، بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردە عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێگەپێدانی ئەو کەسانەی شیاون بۆ چوونە قۆناغە باڵاکانی خوێندن و کورتکردنەوەی ساڵێکی تەواوی خوێندن".
راشیگەیاند: "پێشکەشکاران دەخرێنە بەر تاقیکردنەوەی توانای عەقڵی و تاقیکردنەوەی دەستکەوتە زانستییەکان کە لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوەکانی خێراکردنی قۆناغەوە سەرپەرشتی دەکرێن، لەکاتێکدا سەرکەوتووان شیاو دەبن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کۆتاییەکان (خولی دووەم) لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لەو پۆلانەی کە دوای قۆناغەکانی ئێستایان دێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕێوبەری گشتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان نەعیمە حەربی لفتە چاودێری ژمارەیەک لە ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی لە بەغداد کرد، بۆ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و ئاستی ڕێکخستن و ڕێکارە پەسندکراوەکان، بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاوی تاقیکردنەوەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێنماییە پەروەردەییانەی کاریان پێدەکرێت".


