بەغداد - INA

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی 10 بازرگان و بڵاوکەرەوەی ماددەی هۆشبەری لە بەغداد ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی هەواڵگریی سەربازیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، هاتووە: "بەپێی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی و بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی لەسەر گرنگیی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بۆ لەناوبردنی پەتای ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی بازرگان و بڵاوکەرەوەکانی، بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، چەندین بازگەی لەناکاو دانران، کە تێیدا بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگا ئەمنییەکانی دیکە و لە ڕێگەی کارمەندانی هەواڵگریی سەربازییەوە، توانییان 10 لە بازرگان و بڵاوکەرەوەکانی ماددەی هۆشبەر لە ناوچە جیاجیاکانی بەغداد دەستگیر بکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد: کە "دەست بەسەر چەندین جۆری جیاوازی ماددەی هۆشبەردا گیراوە کە پێیان بووە، و تۆمەتبارەکان لەگەڵ ماددە دەستبەسەرداگیراوەکاندا بە شێوەیەکی فەرمی و بەپێی ڕێکارەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران."