بەغداد – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پێشوازی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دەربڕی کە لەلایەن ئەمینداری گشتیی کەتائیبی ئیمام عەلی (س)، شیبل زەیدی، بە مەبەستی پشتگیریکردنی ڕێڕەوی قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕاگەیەندراوە.

ئامێدی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە دەکەین کە لەلایەن ئەمینداری گشتیی کەتائیبی ئیمام عەلی، شیبل زەیدییەوە ڕاگەیەندراوە بۆ پشتگیریکردنی ڕێڕەوی قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و بە هەنگاوێکی بەرپرسیارانەی دادەنێین کە هاوتەریبە لەگەڵ حوکمەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکاندا بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەرییەکەی."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌: "بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز، بەتوانا و دادپەروەر، پێویستی بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان هەیە لە پشت دامەزراوە دەستوورییەکانیدا، و بەهێزکردنیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، و بەرگریکردن لە سەروەریی عێراق و بەرژەوەندییە باڵاکانی"، جەختیشی کردەوە کە "هەر دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی کە بەشداربێت لە چەسپاندنی بنەمای قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی یاسا، گوزارشتە لە پشتگیریکردنی ڕێڕەوی بونیادنانی دەوڵەت و پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی".