بەغداد - INA

ڕێکخەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی نیشتمانی، سەلام مەنادیر، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ شاری لاکۆرونیا ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی ئیسپانیا وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی.

مەنادیر لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق گەیشتە شاری لاکۆرونیای ئیسپانی، بۆ ئامادەکاریی ئەنجامدانی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە دوای بەیانی، ڕۆژی پێنجشەممە".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد کە "هەڵوێستی هەڵبژاردەی نیشتمانی تەنها بە ڕاهێنانێکی سووک لە ناو شوێنی نیشتەجێبوونەکەیدا بەس دەبێت، لە کاتێکدا سبەینێ چوارشەممە ڕاهێنانی فەرمی لەسەر یاریگای یانەی دیپۆرتیکۆ لاکۆرونیا (ڕیازۆر) لە کاتژمێر شەشی ئێوارەدا ئەنجام دەدات".