نێودەوڵەتی – INA

ئاژانسی فارسى ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی نامەکان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لە ئێستادا.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "لە ئێستادا هیچ ئاڵوگۆڕێکی نامە لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا نییە".

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ کە "ئاڵوگۆڕی نامەکان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، لانی کەم بۆ چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە".