هەمەڕەنگ – INA

دکتۆرە سۆفیا تساتوریان، پسپۆڕی ڕژێنەکان ، ڕایگەیاند کە زۆر گرنگە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە خۆیان لە هەندێک خۆراک بەدوور بگرن بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی باری تەندروستییان.

ئەو دەڵێت: "پێش هەر شتێک، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتی سادە قەدەغەیە، وەک شەکر، شیرینی، شوکولاتە، مرەبا، هەنگوین و شیرەمەنییە هەویرکارییەکان، چونکە ئەم خۆراکانە ئاستی شەکر لە خوێندا بە خێرایی بەرز دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بازدانی توندی ڕێژەی شەکرەکە".

بەپێی وتەی ئەو، خواردنەوە شەکردارەکانیش، وەک خواردنەوە گازییەکان، شەربەتی لەقووتکراو، خواردنەوە وزەبەخشەکان و چای شیرین کراو، زیانبەخشن بۆ تووشبووانی شەکرە، و ئامۆژگاری نەخۆشەکانی شەکرە دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی کاربۆهیدراتی پاڵێوراو ، وەک ئەوانەی لە نانی سپی، کێک، برنجی سپی و مەعکەرۆنی دروستکراو لە گەنمی ناندا هەن، چونکە سەرجەم ئەم خۆراکانە پێوەرێکی جەمەکی (مؤشر جلايسيمي) بەرزیان هەیە و ئاستی شەکر لە خوێندا بە خێرایی بەرز دەکەنەوە. لە بەرامبەردا، ئەو پێشنیاری خواردنی بەرهەمەکانی دانەوێڵەی تەواو دەکات.

جگە لەمەش، پزیشکەکە پێشنیار بۆ تووشبووانی شەکرە دەکات کە خۆیان لە خۆراکە دەستکاریکراوەکان (المصنعة) بەدوور بگرن، وەک سۆسج (النقانق)، هۆت دۆگ و خۆراکە ئامادەکراوەکان، چونکە زۆرجار شەکری شاراوە، چەورییە گۆڕاوەکان (المتحولة) و بڕێکی زۆر لە خوێیان تێدایە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بۆرییەکانی خوێن و تەندروستی گشتی دروست دەکات.

ئەو دەڵێت: "تووشبووانی شەکرە بە تەواوی لە خواردنی میوە قەدەغە نەکراون، بەڵام پێویستە خواردنی هەندێکیان سنووردار بکرێت، چونکە مۆز، ترێ و هەنجیر ڕێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە و دەتوانن ببنە هۆی بەرزبوونەوەی توندی ئاستی گلوکۆز".

سەرچاوە: ئاژانسەکان