بەغداد – INA
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە پارێزگای واسیت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد، پێشوازی لە پارێزگاری واسیت عەلی حەسەن سەلیمۆن و شاندی یاوەری کرد، و تێیدا تاوتوێی واقیعی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاکە و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە کرا کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن".
بەپێی راگهیندراوهكه، شێخ خەزعەلی لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی پارێزگای واسیت و بەهێزکردنی حکومەتی خۆجێیەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانییەکانی، و داوای یەکخستنی هەوڵەکانی کرد لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی حکومەتدا لەپێناو پێشخستنی پارێزگاکە و بەرەوپێشبردنی چەرخی ئاوەدانکردنەوە تێیدا، بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی دانیشتووانەکەیدا بگونجێت.
هەروەها جەختی لە سەر پێویستیی چڕکردنەوەی پشتگیریی حکومەت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور کردەوە، بەهۆی ئەو قورساییە دانیشتووان و گرنگییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کە هەیانە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆخی جێگیریی سیاسی و ئەمنیی کە پارێزگای واسیت بەخۆیەوەی دەبینێت، زەمینەیەکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی گەشەپێدان و ڕاکێشانی پڕۆژە وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەکان.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری واسیت، عەلی حەسەن سەلیمۆن، پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی کە لەلایەن شێخ خەزعەلی و پەرلەمانتارانی کوتلەی سادقوونەوە پێشکەش بە پارێزگاکە دەکرێت، و پەرۆشیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی واسیت و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاکەدا.

.jpg&w=3840&q=75)
