بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە هیچ وەڵامێکی لە ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باس لە ڕاگرتنی گفتوگۆکان دەکەن.
ترامپ بە تۆڕی (NBC)ی ڕاگەیاند: "پێشوەختە لەم بڕیارە ئاگادار نەکراومەتەوە".
وتیشی: "گونجاوە کە ئێران بڵێت ئاڵوگۆڕی نامەکانی ڕاگرتووە چونکە دانوستاندن لەجیاتی شەڕکردن هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئەوان ئێمەیان لەمە ئاگادار نەکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە دەست دەکەین بە فڕێدانی بۆمب بۆ هەموو شوێنێکی ناو ئێران، بەڵام گەمارۆکە بەردەوام دەکەین".

