یاریگا – پێدەچێت هاوینی شینپۆشەکانی لەندەن پڕ بێت لە گۆڕانکاریی گەورە؛ مارک کوکورێیای بەرگریکاری ئیسپانی، دوای وەرزێکی تاقەتپڕوکێن کە تێیدا چێڵسی لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگ جێگیر بوو، بڕیاری خۆیداوە و ئامادەیە لەم هاوینەدا رێگایەکی نوێ تاقیبکاتەوە. تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کوکورێیا هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی نوێکردەوە [کە تاوەکوو ساڵی 2029 بەردەوامە]، بەڵام ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ …