بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، قاسم ئەعرەجی، بۆ باڵیۆزی کۆماری فەڕەنسا لە عێراق, باتریک دورێل، جەختی کردەوە کە عێراق پاڵپشتیی ڕێڕەوەکانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات بۆ گەیشتن بە سەقامگیری.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، قاسم ئەعرەجی، پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری فەڕەنسا لە عێراق، باتریک دورێل کرد، و لەگەڵیدا باسی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد، سەرەڕای پێداچوونەوە بە دواپێشهاتەکانی بارودۆخی سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ڕەنگدانەوەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان".
ئەعرەجی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ "ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە یەکێتیی ئەورووپا و فەڕەنسا دەیگێڕن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە دبلۆماسییەکان، بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و بەردەوامبوونی ڕاگرتنی تەقە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی تەواو لە ناوچەکەدا".
ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە "بەکارهێنانی هێز چارەسەرێکی بەسوود نییە"، و ئاماژەی بەوە کرد کە "عێراق پاڵپشتیی ڕێڕەوەکانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات وەک گونجاوترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام".
لەلایەن خۆشییەوە، باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لەسەر "پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایشدا، سەرەڕای بەهێزکردنی هاوکاری لە دۆسیەی ژینگیدا"، و ئاماژەی بەوە کرد کە "عێراق دەوڵەتێکی تەوەرەییە و ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە ناوچەکەدا هەیە".


