هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پيرۆزبايى خۆی ئاراستەی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، کە ئەمە دەقەکەیەتی : "به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان سڵاو و ڕێز..له ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خه‌بات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنین و به ڕێزه‌وه يادى دهكهينهوه.یەکێتی كه مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه و له‌م ڕێگه‌يه‌دا به هه‌زاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه زیاتر لە هه‌موو كاتێك بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان".

