بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، ڕایگەیاند: پڕۆژەی ملیۆن یەکە نیشتەجێیەکە، شارە نوێیەکان، زەوییەکانی پەرەپێدەری خانووبەرە و کۆمەڵگە وەبەرهێنانییەکان دەگرێتەوە، هاوکات ئاماژەی بە دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ کرد بۆ نیشتەجێکردن و چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێ، کۆی گشتی ئەو یەکانەیە کە شارە نیشتەجێییە نوێیەکان لەخۆدەگرێت بە ئەنجامدان یان لە قۆناغی داناندان بۆ جێبەجێکردندان، لەگەڵ پڕۆژەکانی زەویی پەرەپێدەری خانووبەرە و کۆمەڵگە وەبەرهێنانییەکان کە گرەنتی گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ ئەو زەوییانە دەکات کە دەکەونە دەرەوەی سەنتەری شار و پارێزگاکان، کە دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سەرپەرشتی جێبەجێکردنیان دەکات.
وتیشی: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی نیشتەجێکردنەوە، ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسەتێکی نیشتمانیی نیشتەجێکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق، بە پشتبەستن بە دیدگایەکی واقیعی و جێبەجێکراو کە وەڵامدەرەوەی ئاستەنگەکانی نیشتەجێکردن بێت.
سەفار،درێژەی قسەکانیدا و وتی:بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەی نیشتەجێکردن بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون (UN-Habitat) سیاسەتی نیشتمانیی نیشتەجێکردنی بۆ ساڵانی 2025-2030 ئامادە کردووە. UN-Habitat بە شارەزاییەکانی خۆی بەشداری لە داڕشتنی ئەم سیاسەتەدا کردووە و چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی و زانستی پێویستی دابین کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام دەگونجێت، وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی یەکگرتوو کە ئامانجی پشتیوانیکردنی کەرتی نیشتەجێکردن،و خێراکردنی گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کارە، لەگەڵ هاندانی دەسپێشخەرییەکانی نیشتەجێکردنی هەرزان و بەردەوام.
روونیشیکردەوە : کە ئەم سیاسەتە بەرهەمی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان دامەزراوە حکومییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنییە، و وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی نیشتەجێکردن بوونەتەوە لە عێراق، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە دانانی چارەسەری بەردەوام بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون.


