دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جێگرەوەکەی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نوێی کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" وتی: "پێکەنیناوییە، ئەگەر باسی بەکارهێنان بکەین، سەرۆکەکانی تر ئەم باڵەخانەیە بۆ ماوەی 200 ساڵ بەکاردەهێنن، بەڵام من نزیکەی 6 مانگ بەکاری دەهێنم... باڵەخانەیەکی ناوازەیە و ئاهەنگی دەستبەکاربوونی داهاتوو لێرە ئەنجام دەدەین.

دوای ئەوەی پۆستەکەی وەرگرت، ترامپ دەستی بە پرۆسەیەکی چاکسازیی گشتگیر لە کۆشکی سپیدا کرد، کە تێیدا بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووخاند بۆ ئەوەی هۆڵێکی نوێی ئاهەنگگێڕان بۆ پێشوازییە گەورەکان دروست بکات. تێچووی پڕۆژەکە بە 400 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە ترامپ لە سەرچاوەی دەرەوەی بودجەی فەرمی کۆی کردووەتەوە.

شایەنی باسە بەپێی نەریتەکە، ئاهەنگی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمیشە لە باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.