بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لەو كردەوەدا و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەری لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وئەو دەزگایە ڕایگەیاندووە : هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لەو كردەوەیە لە بەسرە دەستگیربكەن و دەست بەسەر 550 گرام مادەی كریستاڵ بێهۆشكەر و دراوی ساختە و چەك و حەبی مادەی هۆشبەردا بگرن كە لەبەردەستیدا بووە دوای هەوڵە هەواڵگرییەكان و چاودێری وردی مەیدانی لە جەژنی قورباندا.