بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن دەستەی كەشناسی عێراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست و لە ناوچەكانی باكور و باشووریش هاوشێوەی دەمێننەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: دوهۆك و سلێمانی 29 پلە، هەولێر 31 پلە، نەینەوا و كەركوك 33 پلە، ئەنبار 35 پلە، سەڵاحەدین 36 پلە، بەغدا، كەربەلا، دیالە، واست 37 پلە، نەجەف، دیوانیە،بابل 38 پلەی سەدی، موسەننا و میسان 39 پلەی سەدی، و زیقار و بەسرە 40 پلەی سەدی.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە.
كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەكانی باكوری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.


