بەغداد – واع
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ هەینی، پیرۆزبایی لە شاندی دەستەی حەجی عێراق کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە خەڵاتی (لبيتم) بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک.
زەیدی لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیای (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند:"بە شانازی و خۆشحاڵییەکی مەزنەوە، هەواڵی سەرکەوتنی دەستەی حەج و عومرەی عێراقمان پێگەیشت، کە لە ڕێگەی شاندەکەیەوە بۆ سەر زەوییە پیرۆزەکان، توانی پلەی یەکەم لە خەڵاتی (لبيتم) بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک بەدەستبهێنێت، وەک باشترین شاندی حەج لە نێوان سەرجەم شاندەکانی وڵاتانی ئیسلامیدا."
وتيشى: "پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ ئەو هەوڵە گەورانەی کە لەلایەن دەستەی حەج و عومرە و سەرجەم کارمەندانی شاندی عێراقییەوە دراون، کە وێنەیەکی جوانیان لەسەر وڵاتەکەیان و لەسەر کارامەیی پیشەیی، مرۆیی و ئەخلاقی پێشکەش کرد."
لە کۆتاییدا وتی:"بەو بۆنەیەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنیان و پاڵپشتیکردنی سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کار بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەمان دەکەن لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق."



