بەغداد – INA

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێمان، ئەمڕۆ هەینی، لە یارییەکی دۆستانەدا بە تەنها گۆڵێک لە ئەندۆرای بردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی کۆتایی مۆندیال.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاند: "هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێمان بە تەنها گۆڵێک لە ئەندۆرای بردەوە، کە یاریزان (عەلی یوسف) لە خولەکی 20دا تۆماری کرد، لەو یارییە دۆستانەیەی کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی 2026".

بڕیاریشە پێنجشەممەی داهاتوو، هەڵبژاردەی نیشتمانیان لەسەر یاریگای "ڕیازۆر"ی یانەی دیپۆرتیکۆ لاکۆرونیا، ڕووبەڕووی هاوتا ئیسپانییەکەی ببێتەوە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی شێرانی ڕافیدەین بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی 2026.