بەدواداچوون – INA
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ کەشتی و گوێزەرەوەی نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ کەشتی و گوێزەرەوەی نەوتهەڵگر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێمەدا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون".



