بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دیدارەکەد بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان ئڵوگۆڕکرد و دیارترین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانییان خستەڕوو و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت، هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر پاڵپشتی کردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا بگونجێت.