بەدواداچوون –INA
داتایەکی فەرمیی ئابووری، ئەمڕۆ، خێرا بوونی نیشاندەری نرخی خەرجییەکانی بەکاربردنی کەسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان (نیشاندەری سەرەکیی هەڵاوسان) لە مانگی نیسانی ڕابردوودا نیشان دا، بەمەش گەورەترین بازدانی لە ماوەی سێ ساڵدا تۆمار کرد، کە هۆکاری سەرەکییەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەنزین دەگەڕێتەوە.
ئەو داتا ئابوورییانەی بڵاوکراونەتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیویەتی، ئاماژەیان بەوە کردووە کە نیشاندەری ساڵانەی نرخی خەرجییەکانی بەکاربردنی کەسی (PCE) لە مانگی نیساندا بۆ ٣.٨٪ بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئازاری پێشوویدا ٣.٥٪ تۆمار کرابوو، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بەرزبوونەوەیە تەواو هاوتەریب بوو لەگەڵ پێشبینییەکانی شارەزایان و شرۆڤەکارانی ئابووری.
داتاکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو کە ڕێژەی هەڵاوسانی بنەڕەتی ــ کە نرخەکانی وزە و خۆراکە گۆڕاوەکان ناگرێتەوە ــ لەسەر بنەمای ساڵانە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لەسەر ٣.٣٪ جێگیر بووە، کە ئەمەش هەر لە چوارچێوەی پێشبینییەکاندا بووە.
شایانی باسە ئەم نیشاندەرە بە پێوەرە پەسەندکراوەکە و سەرچاوەی سەرەکیی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی (بانکی ناوەندیی ئەمریکا) دادەنرێت بۆ دیاریکردن و ئاراستەکردنی سیاسەتی نەختینەیی و ڕێڕەوی ڕێژەی سوود



