.

بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاسپاردەی دا بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە چەند گرێبەستێکی گرنگ کە لەلایەن وەزارەتەکان و دامەزراوە حکومییەکانەوە واژۆکراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەوەی لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە و لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، لایەنەکانی چاودێری پەیوەندیدار و دەسەڵاتی تایبەتمەند بە جێبەجێکردنی یاسای ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی ڕێکاری لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گرێبەستی گرنگ کە پێشتر لەلایەن وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتەوە ئەنجامدراون، ئامانج لێی دیاریکردنی ئەو گرێبەستانەیە تا چەند پابەندن بە یاسا و ڕێساکان و ماف و بەرژەوەندییە گشتیەکانیان ڕەچاو کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ئاشکراکردنی هەر کەموکوڕییەک و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە هەر نادادپەروەرییەک یان خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتی قازانجیان لەو گرێبەستانە کردووە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیەان فەرمانی کرد ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە خێرایی پێشکەش بە دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بکرێت، بە مەبەستی پاراستنی سامانی گشتی و دەستگیرکردنی ئەوانەی بەشدارن لەو جۆرە کارە نایاساییانە و پێشکەشکردنیان بە دادگا.