بەغداد - INA
دەستەی گەشتوگوزار، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکهێنانی شانەیەکی تەنگژەی ڕاگەیاند کە بە شێوەی شەو و ڕۆژ و لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی دەستەکەدا کار دەکات، بۆ بەدواداچوون و پەرەپێدانی کارەکان لە کەرتی گەشتوگوزاردا لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا. لە هەمانکاتدا بەڵێنی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توندی دای دژ بەو کۆمپانیا گەشتیارییانەی کە مۆڵەتیان نییە و ڕێکارە یاساییەکانی لەم بارەیەوە ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن و وتەبێژی فەرمی دەستەکە، عەلی یاسین عەبدولڕەزا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لیژنە گەشتیارییەکان لە بەشەکان و پارێزگاکاندا تەواوی هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی هەر سەرپێچییەک لە دامەزراوە گەشتیارییە فەرمییەکان کە پۆلێنکراون (لە پلە یەک و بەرەو سەرەوە)، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێڵی گەرمی ڕاستەوخۆ هەیە بۆ پێشوازیکردن لە سکاڵای هاوڵاتیان و لێپرسینەوە لە کەممتەرخەمەکان.
عەبدولڕەزا ی دا و وتی: "دەستەکە مەفرەزە و بازگەی پشکنینی تایبەتی لەسەر درێژایی ئەو ڕێگایانە بڵاوکردووەتەوە کە دەچنە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە هەردوو بازگەی (کەرکوک و شەعب)، بۆ بەدواداچوونی گروپە گەشتیارییەکان، وردبینیکردن لە پێشینەی کۆمپانیاکان و دڵنیابوونەوە لە فەرمیبوون و تۆمارکردنیان"، ڕوونیشیکردەوە: "ژمارەی کۆمپانیا گەشتیارییە فەرمییە مۆڵەتپێدراوەکان کە پابەندی ڕێنماییەکانی دەستەکەن، ١٠٥٠ کۆمپانیای تێپەڕاندووە".
رونیشیكردەوە: "دەستەکە سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی دیاردەی کۆمپانیا و پەیجە وەهمییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بە بەراورد بە قۆناغەکانی پێشوو"، داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە "تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ڕێپێدراوانەدا بکەن کە بارەگای ناسراویان هەیە، و نەکەونە داوی ئەو نرخە هەرزانانەی کە لەلایەن پێگە وەهمییەکانەوە ڕادەگەیەنرێن".
وتەبێژی فەرمی وتیشی: "سزای کۆمپانیا سەرپێچیکارەکان لە ئاگادارکردنەوە و غەرامەی داراییەوە دەستپێدەکات کە دەگاتە ٥٠٠ هەزار دینار، و بەپێی قۆناغ توندتر دەبێت تا دەگاتە کێشانەوەی مۆڵەتی کارکردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیدا، لە کاتێکدا خاوەنی کۆمپانیا تۆمارنەکراوەکان (وەهمییەکان) ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن".


