بەدواداچوون ـ INA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس، ئەمڕۆ چوارشەممە گەشبینی خۆی نیشاندا کە ئێران لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکدا ڕازی دەبێت لەسەر پەرەنەدان بە چەکی ئەتۆمی.
ڤانس لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "ئێن بی سی نیوز" گواستوویەتییەوە، ڕایگەیاند: "گەشبینم کە ئێران لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکدا ڕازی دەبێت لەسەر پەرەنەدان بە چەکی ئەتۆمی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "پرسیارە سەختەکە ئەوەیە کە ئایا ئێران ڕازی دەبێت بەو میکانیزمانەی کە دەستەبەری ئەوە دەکەن لە داهاتوودا پێشێلی ڕێککەوتنەکە نەکات".


