بەغداد- INA

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزكردنی یەكڕیزی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی كازمییەی شەریفی كرد لە شاری كازمییەی پیرۆز، لە بەیانی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، كە خودا لە عێراقییەكان و ئوممەتی ئیسلامی بە خێر و سەقامگیری و گەشەسەندنەوە بگەڕێنێتەوە".

رونیشیكردەوە: "زەیدی نوێژی جەژنی لە حەوشەی پیرۆزدا لە نێو ئاپۆڕای زیارەتكاراندا ئەنجامدا، و لە خودای مەزن و باڵادەست پاڕایەوە بە دوعاكردن بۆ پاراستنی عێراق و گەلەكەی، و بڵاوبوونەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا، هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی مەزارگەی حەنەفی و كۆڕبەندی فقهی عێراقی كرد لە ناوچەی ئەعزەمیە لە بەغداد، كە لەوێدا چاوی بە ژمارەیەك لە فەقێیانی ئایینی و شێخەكان كەوت و نوێژی ئەنجامدا".

زەیدی پیرۆزبایی بەبۆنەی " جەژنی قوربانی پیرۆزەوە" پێشكەش كرد، و جەختیكردەوە لەسەر "گرنگی بەهێزكردنی یەكڕیزی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەو پێیەی زامنی ڕاستەقینەی سەقامگیری وڵاتە، هەروەها تەئكیدی لەسەر پێویستی كاری ڕژد و دڵسۆزانە كردەوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا".