بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆسەیەکی قاچاخچێتی ماددەی خۆراکیان بۆ پارێزگای دیالە پووچەڵکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی، و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی، و لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری و هەوڵێکی مەیدانی ڕێکخراو، بەشەکانی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەی یەکەم و فیرقەی بیست و سێیەم بۆ کۆماندۆ (مەغاویر) سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، پلانێکیان بۆ قاچاخکردنی ماددەی خۆراکی لە ڕێگەی بارهەڵگری نایاسایی و بێ مۆڵەتەوە بۆ پارێزگای دیالە پووچەڵکردەوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەکان و دەستگیرکردنی شۆفێرەکانیان لە یەکێک لە دەروازەکانی پارێزگای دیالە، هەروەها تۆمەتباران و ماددە دەستبەسەرداگیراوەکانیش بەپێی ڕێکارە فەرمییەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران".
جەختیشی کردەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا دێن کە تۆڕەکانی قاچاخچێتی و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن".



