نێودەوڵەتی – INA

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت ٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بووەتەوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە "گرێبەستە داهاتووەکانی خاوی برێنت ٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بوونەتەوە، ئەوەش بەهۆی ناڕوونی و نادیاریی چارەنووسی ڕێککەوتنەکە لە دەرئەنجامی هێرشەکەی واشنتۆن بۆ سەر ئێران".