نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە تاران بە توندترین و دژوارترین شێوازی پێشبوو وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە کە گەلی ئێران بکاتە ئامانج، لە هەمان کاتدا پابەندبوونی خۆی بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە و هۆشداریشی دایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەڵەیەکی ستراتیژی نوێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "کردەوە شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ماددەی دووەمی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە"، و "واشنتن بە تەواوی بەرپرسیار دەکات لە سەرجەم ئەو دەرئەنجامانەی کە لەم ڕەفتارە دوژمنکارییانەوە دەکەونەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ڕێگە نادەین هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان بێ وەڵام تێپەڕێت".

