بەغداد – INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، زانیارییەکانی تایبەت بە دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارینی کرد.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما بە گشتی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه، کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک و سلێمانی: 31 و هەولێر: 33 و نەینەوا و کەرکوک: 35 و سەلاحەددین و ئەنبار: 38 و بەغداد و دیالە: 39 و کەربەلای پیرۆز: 40 و بابل، واست، دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف: 41 و موسەنا: 42 و میسان و زیقار: 43 ههروهها بەسرا: 44".
زیاتر ڕوونکراوەتەوە، کە "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە، لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت، و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرمایش لە سەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزتر دەبنەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "دۆخی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت، و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور. با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژاوا و بە خێراییەکی مامناوەند دەبێت کە دەبێتە هۆی هەڵکردنی تۆز و خۆڵێکی چڕی مامناوەند و لە بەشەکانی ڕۆژاوای وڵات و بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست چڕییەکەی زیاتر دەبێت. پلەکانی گەرما بە گشتی دادەبەزن، و مەودای بینینی ئاسۆیی (2-4) کم دەبێت لە کاتی تۆز و خۆڵدا و (6-8) کم دەبێت لە کاتی ئاساییدا."
کەشناسی ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە "ڕۆژی شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژاوا و بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ (30) کم/کەژ لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور، پلەکانی گەرمایش لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەردوو ناوچەی باکوور و باشووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
