بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی، وەزیری دارایی فالح ئەلساری ڕاسپارد وەک جێگری خۆی بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری.

بەپێی نووسراوێك کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە و ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمڕۆ سێشەممە كه‌وتووه‌ وتێیدا هاتووە: "سەرۆک وەزیران وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگری سه‌رۆك وه‌زیران لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری".