بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای لە وڵاتدا بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد تا کۆتایی هەفتە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە کە "ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە "بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەم شێوەیەیە: سلێمانی 28، دهۆک 29، هەولێر 30، نەینەوا 32، کەرکووک 33، سەڵاحەددین 35، بەغدا و دیالە و ئەنبار 36، کەربەلای پیرۆز و بابل 37، نەجەفی پیرۆز و دیوانییە و واست 38، میسان و موسەنا 40، و زیقار و بەسرە 41".
ئاماژەی بەوەش کرد، کە "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور، و ساماڵ دەبێت لە ناوچەی باشوور، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە "ڕۆژی هەینی داهاتوو، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور، و ساماڵ دەبێت لە ناوچەی باشوور، و با باکووری ڕۆژئاوایی مامناوەند بۆ چالاک دەبێت لە خێراییدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە شوێنی جیاجیا لە وڵاتدا، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراقدا دادەبەزن".


