ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە شەمەندەفەرێکدا کە کارمەندانی ئاسایشی و خێزانەکانیانی تێدابوون، لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان دەیان کەس بوونە قوربانی. گرووپێکی جوداخواز بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
بە گوێرەی گووتەی سێ لە کاربەدەستانی حکوومەت و ئاسایش کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت بەهۆی ئەوەی مافی زانیاری بڵاوکردنەوەیان نییە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە لایەنی کەم 24 کەس بوونە قوربانی و نزیکەی 70 کەسیش بریندار بوون.
ئەم هێرشەی ڕۆژی یەکشەممە دواترین هێرشە لەو زنجیرە هێرشەی بەم دواییانە دەکرێتە سەر هێزەکانی ئاسایش و ژێرخانی ئەم ناوچە دەوڵەمەندە بە کانزاکان کە لەگەڵ ئێران و ئەفغانستان هاوسنوورە. بەم دواییانە پاکستان توندترین وکوشندەترین هەڵمەتی لە دژی یاخیبووان ئەنجامداوە زیاتر لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا.
گرووپی جووداخوازی لەشکری ئازادی بەلووچ ناسراو بە (BLM) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەوان ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە و بەهێرشێکی خۆکوژی ناویان هێنا .بەڵام ڕۆیتەر لەلای خۆیەوە نەیتوانی ئەم هەواڵە پشت ڕاست بکاتەوە.
وەزارەتی هێڵی ئاسنینی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتی تەقینەوەکەدا شەمەندەفەرەکە سەرنشینەکانی لە شاری کوەیتەوە هەڵگرتووە بۆ گەیاندن بە هێڵی شەمەندەفەری خێرای جافەر لە پایتەخت.
کاربەدەستێکی ئاسایش دەڵێت ئوتۆمبێلێکی پڕ لەتەقەمەنی لە ناوچەیەکی پڕ دانیشواناندا خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەرەکەدا، هەندێک لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی باڵەخانەیەکی ئەو نزیکانە بوون.
لە وێنەکانی شوێنی ڕووداوەکەدا دیمەنی ئوتومبێلی سووتاو باڵەخانەی زیان پێگەشتووە هەروەها پارچەی ئاسنی تەقینەوەکان لە نزیک هێلی شەمەندەفەرەکە دەبینریت وە لە شوێنی تەقینەوەکە دووکەڵی چڕ بەئاسماندا بەرز دەبێتەوە.
لە پۆستێکی پلاتفۆڕمی ئێکس شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەم هێرشەی بە "هێرشێکی تەقینەوەی قێزەون " وەسف کرد و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان دەربڕی و گووتی وڵاتەکە لەگەڵ خەڵکی بلوچستاندایە.
جێی باسە لە مانگی سێی ساڵی 2025 دا گرووپی چەکداری BLA شەمەندەفەرێکی هێڵی جافەریان فڕاند و بەسەدان کەسیان بە بارمتە گرت بەر لەوەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی یەک ڕۆژی کۆتایی پێبهێنرێت ، سووپا ڕایگەیاند لەئەنجامدا 21 بارمتەو 3 سەربازو 33 لە هێرشبەران لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژران.
لە لایەکی ترەوە کاربەدەستانی پارێزگاکە دەڵێن لە سەرەتای ئەمساڵدا سووپای پاکستان لە هەڵمەتێکی 40 کاتژمێریدا 145 میلیشیایان کوشت لەپاش ئەوەی لە ئەنجامی جەند هیرشێکی ڕیکخراودا 50 کەس بوونە قوربانی .
