بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی سەلام لەبەغداد،پێشوازییکرد لە وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکمان ، بەسەرۆکایەتی،ئەرشەد ساڵحی، کە تیایدا پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی وڵات تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان کردەوە ، تا بتوانێت ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی بگێڕێت بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکات، هاوکات سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کەتورکمان بەشێکی ڕەسەنن لەموزائیکی نیشتمانی و ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەچەسپاندنی یەکێتی نیشتمانی و پتەوکردنی پێکەوەژیان لەنێوان گەلی عێراق.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پتەوکردنی هاوکاری نێوان هێزە سیاسیەکانی نیشتیمان، کە هاوکار دەبێت لە پێشخستنی کاری پەرلەمانی و خزمەتکردنی گەلی عێراق.