بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ ،باسم محەمەد عەبادی،وەزیری نەوت، تاوتوێی ئەو بابەت و دۆسیە یاساییانەیان کرد کە پەیوەستن بە کەرتی نەوتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ یەکشەممە ، فائق زێدان،سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە ،باسم محەمەد عەبادی،وەزیری نەوت کرد،و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێ لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیە و بابەتە یاساییەکانی تایبەت بە کەرتی نەوت کراوە.