بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کەتیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرمای بۆ ئەم هەفتەیە دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند، و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو،بەڵام لە چەند ناوچەیەکی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە: پلەکانی گەرما سبەی لە بەغداد و کەربەلای پیرۆز و ئەنبار 34،و لە دیالە 35،و لە دهۆک 29،و لە هەولێر 30،و لە نەینەوا 31،و لە سلێمانی و میسان 28،و لە کەرکووک 32،و لە سەلاحەدین 33،و لە بابل و دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف 36،و لەواست 37،و لە زیقار و موسەنا 39،و لە بەسرە 38 پلەی گەرمی دەبێت .
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور،هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند، و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند و بە هێواشی دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند، و پلەکانی گەرماش بە چەند پلەیەک لە سەرانسەری وڵات بەرز دەبێتەوە.

