سەرۆک دۆناڵد ترامپ، سوپاسی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بۆ ستایشکردنی ڕێبەرایەتیەکەی.

سەرۆک ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیەڵی خۆی ڕۆژی شەممە چەند دێڕێکی ئەردۆغانی هاوبەش کردووە و دەڵێت "سوپاس سەرۆک ئەردۆغان!"

ئەو چەند دێڕەی کە هاوبەشکراوە قسەی سەرۆکی تورکیایە کە گوتویەتی " سەرۆک ترامپ ئەو سەرکردەیەیە کە سەدان ساڵە جیهان چاوەڕێی دەکات. ئەو تەنها باس لە هێز ناکات، بەڵکو بەرجەستەشی دەکات."