بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و عەبدولڕەحیم شمری وەزیری كشتوكاڵ تاوتوێی پشتیوانیكردنی ئاسایشی خۆراك و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوامیان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (WAA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە عەبدولڕەحیم شمری وەزیری كشتوكاڵ كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كراوە، بە مەبەستی بەشداریكردن لە گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ئابووریی ئەم كەرتە گرنگە، پاڵپشتیكردنی ئاسایشی خۆراك، و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.