یاریگا – تۆتنهام لەبەردەم گرنگترین و هەستیارترین یاریی مێژوویدایە بۆ مانەوە لە پرێمەرلیگ، بەڵام کریستیان رۆمێرۆی کاپتن و بەرگریکاری تیپەکە، یانەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ئەژنۆی. رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری سپێرز، بەرگری لە بڕیارەکە دەکات بەوەی بە رەزامەندی تیمی پزیشکی هەبووە، بەڵام داهاتووی یاریزانەکەش لەگەڵ یانەکە بە نادیاری دەهێڵێتەوە. …