بەغدا - INA

سەرمەد عەبدولئیلا كاندیدی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتی كردەوە كە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دۆسیەی سكاڵاكانی پەیوەست بە وەرزشی عێراقی داخستووە. ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق نامەیەكی فەرمی پێگەیشتووە كە پاڵپشتی لۆجستی و كارگێڕی و وەرزشی تێدابووە.

عەبدولئیلا لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێ گەیشتە دوا ڕۆژی خۆی، هەمووان ئامادەن بەشداری بكەن،جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو پیرۆزبایی لە هەركەسێك دەكەن كە متمانەی كۆبوونەوەی گشتی بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی داهاتووی یەكێتییەكە لە ماوەی داهاتوودا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەبێتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەكان لە كاتی پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكان، هیوای خۆی دەربڕی كە هەڵبژاردنەكان شەفاف بن و بە ئاسانی بەڕێوە بچێت.

ڕوونیشیكردەوە : لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی نوسراوێكی ئاڕاستەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقی ناردووە كە داخستنی سەرجەم سكاڵاكانی پەیوەست بە وەرزشی عێراقی پشتڕاستكردۆتەوە، ئەمە جگە لە پاڵپشتی كارگێڕی و لۆجستی و وەرزشی بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی و فەرمانگەی جێبەجێكردنی.