بەدواداچوون - INA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی سعوودیە، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١.٥ ملیۆن حاجی گەیشتوونەتە خاکە پیرۆزەکان.
فەریق سولەیمان بن عەبدولعەزیز ڕەبیعە، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سعوودیە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە (واس) بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج هاتوون، تا ئەمڕۆ لە ١.٥ ملیۆن حاجی تێپەڕیوە.
ڕوونیشیکردەوە، زیاتر لە ١.٤ ملیۆن حاجی لە ڕێگەی دەروازە ئاسمانییەکانەوە گەیشتوون، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکانەوە هاتوون نزیکەی ٤٥ هەزار حاجی بووە، هەروەها نزیکەی ٦ هەزار حاجی لە ڕێگەی دەروازە دەریاییەکانەوە گەیشتوون.
پێشتریش تۆفیق ڕەبیعە، وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە ڕایگەیاندبوو، کە ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج هاتوونەتە ناو شانشینەکە، پێش کۆتاییهاتنی وەرزی گەیشتن، لە ٨٦٠ هەزار حاجی تێپەڕیبوو

